كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە بێ هیچ ئەنجامێك كۆتای هات
دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، بۆ تاووتوێكردنی پرسی بەشداریكردن لە كابینەی نۆیەمی حكوومەت بەڕێوەچوو كەمێك بەر لە ئێستا كۆبوونەوەكە بەبێ ئەنجام كۆتایی هات.
بە گوێرەی میدیاكانی ئەو بزووتنەوەیە لە كۆبوونەوەكەدا دوو تەوەری سەرەكی تاووتوێكراون، كە بەشداریكردن لە حكوومەت و كۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان بوون.
بە گوێرەی میدیای فەرمی گۆڕان، دەسەڵاتی بڕیاردان بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دراوەتە لێژنەی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی پرسی بەشداریكردن یان نەكردن لە كابینەی نوێ.
لەلایەكی دیكەوە عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری بزووتنەوەكە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك ئەمڕۆ بڕیاری بەشداریكردن لە حكوومەت نەدراوە.