ئێران: ئەسلەن بوونی ئەمریکا لە سوریا کارێکی نا ئەقڵانی بوو
دوای ئەوەی رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه، لەو بارەیەوە ئێران هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.
به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: “بوونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا پرسێكی ناعه‌قڵانییه و هۆكاری درووستكردنی گرژییه”.
هەروەها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تێلیگرامه‌وه نووسی: “بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌نگاوێكی هه‌ڵه بووه، هۆكاری شێواندنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بووه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “خوێندنه‌وه‌ی مێژووی پێشڤه‌چوونه‌كانی ناوچه‌كه له سه‌ده‌كانی پێشووه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، بوونی بیانییه‌كان له‌م ناوچه گرنگه‌دا هه‌ستیاره و به‌هه‌ر پاساوێك بێت ده‌بێته هۆی درووستكردنی گرژی و تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی و بره‌ودان به ناكۆكییه‌كان”.
شایەنی باسە، كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و پشتكردنى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعشدا، ئه‌و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان كوردن، شه‌ڕيان له دژى داعش ده‌كرد.
وەكشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت.