برێت مەکگۆڕک دەستی لەکارکێشایەوە

 

دووای ئەوەی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکەی لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستاندا، بڕیارەکە شۆکێکی زۆری بەدوای خۆیداهێنا لەسەر ئاستی ناوخۆ ناڕەزایەتی چەند سیناتۆرو دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری بەرگری و نێردەی تایبەتی سەرۆکی وڵات بۆ شەڕی دژی داعشی لێکەوتەوە.
بە پێی هەوالێکی میدیاکانی ئەمریکا، برێت مەکگۆری نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستی لەکارکێشایەوە.

مەکگۆرک، دژی بریارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا دەستی لەکاکێشایەوە.

Back to top button