ترەمپ گلۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەلکرد،دەڵێت تورکیا ده‌بێت بتوانن به ئاسانی كۆنتڕۆڵی ئه‌وه بكه‌ن كه ماوه‌ته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/01/donald-trump-1.jpg)
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ڕایگەیاند کە لە سوریا‌و رۆژئاوای کوردستان دەکشێنەوە، ئەگەر چی دەست لەکارکێشانەوەی دوو بەرپرسی باڵای وەزارەتی بەرگری و ناڕەزایتی چەند سیناتۆرێکی لێکەوتەوە، لە دواهەمین تویت ترەمپ سووره له‌سه‌ر بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه بوومه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داعش روو له فراوانی بوو، به‌ڵام ئێستا له هه‌موو لایه‌كه‌وه تێكشكاوه.
دۆنالد ترەمپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: “كه بوومه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داعش له به‌هێزبووندا بوو، به‌ڵام ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تێكشكاوه”.
وه‌ك له به‌شێك له تویته‌كه‌ی تره‌مپ باسی ده‌كات، باكووری سووریای بۆ وڵاتانی هه‌رێمی و به‌تایبه‌تیش توركیا جێهیشتووه و ده‌ڵێت: “وڵاتانی ناوچه‌كه، وه‌كو توركیا، ده‌بێت بتوانن به ئاسانی كۆنتڕۆڵی ئه‌وه بكه‌ن كه ماوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه”.
بڕیاری له ناكاوی تره‌مپ، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له سووریا، كه ژماره‌یان 2 هه‌زار سه‌ربازه، ناڕه‌زایی زۆری له ئه‌نجوومه‌نی پیران، به كۆماری و دیموكراتخوازه‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌ر به هۆی بڕیاره‌كه‌ش، جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری و برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.