هۆشیار زێباری: دەست لەکارکێشانەوەی مەکگۆرک بڕیارێکی دروست بوو

دوای ئەوەی برێت مەکگۆرک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش لە بەرامبەر بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەستی لەکارکێشایەوە هۆشیاری زێباری وەک یەکەم بەرپرسی کورد لەبارەی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی برێت مەکگۆرکەوە هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمشەو ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەڵەتی دژی داعش، دەستی لەکار کێشایەوە و لە یەکەمین کاردانەوەی بەرپرسانی کورددا هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان توویتێکی بڵاوکردەوە.

 

زێباری سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی مەکگۆرک لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسویەتی”دەست لەکارکێشانەوەی برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بڕیارێکی ژیرانەبوو لەکاتی خۆیدا بوو”.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە کە مەکگۆرک بڕیارەکەی دوای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دێت بۆ کێشانەوەی هێزەکانی لە سوریا، مەکگۆرک وەک دژایەتییەک بۆ ئەم بڕیارە، دەستی لەکار کێشاوەتەوە و چووه‌تە ڕیزی وەزیری بەرگیری جەیمس ماتیس.

Back to top button