ڤیدیۆ:نەوشێروان مستەفا كادیرانی گۆڕان لەسەر پێشمەرگە بێدەنگ دەكات

خواكوڕك
پاش ئەوەی هێرشی سەر پێشمەرگە لەسەر ئاستی ئەندام پەرلەمانتارەكانی عێراق و كوردستان و هەڵسوراوەكانی گۆڕان بەردەوام بوو بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە بە هێزێكی لاواز و شەڕی مووسڵ دوور لە بەرژەوەندی كورد پێناسە بكەن، پێشمەرگە بەهێزێكی لاواز پێشان بدەن كە لەچەندین دیداری تەلەفزیۆنی و رۆژنامەوانی كراوە، نەوشێروان وەڵامی ئەو قسانە دەداتەوە و دەلێت هێزەكانی پێشمەرگە قارەمان سەركەوتنی گەورەیان تۆمار كردووە دەبێت هەموومان پشگیریان بكەین و پشتوانیان بین و بەشانازیەوە باسی شەهیدانیان بكەین.
 
دوایی ئەوەی هێرشی تووند كرایە سەر پێشمەرگە و هەڵدرا پێشمەرگە لەشەری مووسڵ سار بكرێتەوە لەلایان گۆڕانەوە نەوشێروان لەسمینارێكی دا لە بەریتانیا وەڵامی ئەو هێرشە دەداتەوەو پێچەوانەی لایانگرو ئەندامانی پەرلەمان و هەڵسوراوانی گۆڕان پشگیری لەپێشمەرگە دەكات و تیروانینی خۆی لەسەر مووسڵ دەخاتە روو.
 
Back to top button