گریزمان ئاتلێتیکۆ مەدریدی گەیاندە پلەی دووەمی لالیگا

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەشێوەیەکی کاتی خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا، دوای ئەوەی لە یانەی ئیسپانیۆلی بردەوە.

ئاتلێتیکۆ مەدرید لەنێو یاریگە و هاندەرانی رووبەڕووی یانەی ئیسپانیۆل بووەوە و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە، گۆڵەکەش لە خولەکی 56 لە رێگەی ئانتوان گریزمان بەلێدانی سزا تۆمارکرا.

دوای بردنەوەی ئەم یارییە رۆخی بلانکۆس بووە خاوەنی 34 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی پێش سێڤییا کەوت و چووە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکە، ئیسپانیۆلیش 21 خاڵی هەیە و بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی دوازدەیەمە.

 

https://youtu.be/dQtVNEyzonE

Back to top button