بوومەلەرزە ناوچەیەكی كوردستانی ھەژاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بوومەلەرزەیەک لە خانەقین ڕووی داوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: “بەیانی ئەمڕۆ 23/12/2018، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3،4 پلە بە پێوەری رێختەر لە دووریی 11كیلۆمەتر لە خانەقین بە قوڵایی 13 كیلۆمەتر روویدا”.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، كە بوومەلەرزەكە ھیچ زیانێكی نەبووە.

 

Back to top button