کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ یەك شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ھەندێك ھەور، لە سلێمانی، دھۆك و کەرکووك ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارینیش ھەیە.

ھەر لەبارەی کەشوھەوای سبەی، کەشناسی ھەرێمی کوردستان ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، سبەی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و نزمە پاڵەپەستۆی تورکیا کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان، سنووری پارێزگای دھۆك باران و بەفری زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیکە، ھەروەھا پلەی گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، ڕۆژی سێشەممە کاریگەریی ئەم شەپۆڵە بارانبارینە کۆتایی دێت.

           

Back to top button