ترەمپ چۆن هێرش دەکاتە سەر برێت ماکگۆرك
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی برێت مه‌كگۆركی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش ڕاگه‌یاند.
دۆناڵد تره‌مپ پاش ده‌ست كێشانه‌وه‌ی مه‌كگۆرك له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، برێت مه‌كگۆرك كه من هه‌ر نایناسم، له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن سه‌رۆك باراك ئۆباما دامه‌زرێنراوه، پێویست بوو پۆسته‌كه‌ی له شوبات/فێبرایه‌ری ساڵی نوێ جێ بهێڵێت، به‌ڵام به‌ر له‌و كاته به ماوه‌یه‌كی كه‌م وازی هێنا، ڕه‌نگه هه‌ر نمایشێك بێت.
برێت مه‌كگورك له نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیدا، باسی له‌وه كردووه، ئاماده نییه پابه‌ندی سیاسه‌تێكی له‌ناكاو گۆڕاوی تره‌مپ بێت، كه به‌بێ راوێژی كۆنگرێس و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ر بڵاوی ده‌كاته‌وه.