لاهور جه‌نگی له‌رێگای به‌ناو رۆژنامه‌نووسێك زانیاری له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستان كۆده‌كاته‌وه
پاش كۆبوونه‌وه‌ی ده‌زگایی هه‌واڵگری میتی توركی له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كێتی كه له‌ماوه‌ی رابردوو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان توركیا و یه‌كێتی سه‌ردانیان كردبوو، ده‌زگایی هه‌واڵگری میت، داوای له سه‌رۆكی شانده‌كه كه لاهور جه‌نگی بوو، كردبوو كه زانیاری له‌باره‌ی قه‌ندیل و رۆژئاوایان پێ بده‌ن”.
له ئێستادا لاهور جه‌نگی له‌رێگای به‌ناو رۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی جۆڕاو جۆڕ هه‌وڵده‌دات زۆرترین زانیاری له‌باره‌ی رۆژئاوایی كوردستان كۆبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌زگایی هه‌واڵگیری توركیا میت، بدات، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خواكوركیش، له ئێستادا لاهور جه‌نگی چه‌ند به‌ناو رۆژنامه‌نووسێك كه په‌یوه‌ندیان زۆر باشه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و په‌یه‌ده له رۆژئاوایی كوردستان هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌یه‌ده له رۆژئاوایی كوردستان كۆده‌كاته‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، سه‌ردانی له‌ناكاوی نیاز عه‌بدولڵا كه خۆی به‌نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و داكۆكیكار پێناسه ده‌كات، به‌ڵام سه‌ر به ده‌زگایی زانیاری یه‌كێتیه، بۆ رۆژئاوایی كوردستان، په‌یوه‌ندی به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر رۆژئاوایی كوردستان هه‌یه، بۆ لاهور جه‌نگی”.
نیاز عه‌بدولڵا كه پێشكه‌شكاری رادیۆی نه‌وای نزیك له یه‌كێتیه و سه‌ر به ده‌زگایی زانیاریه، سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه‌ی بۆ رۆژئاوایی كوردستان كردوو، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر راسپارده‌ی لاهور جه‌نگی بووه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌یه‌ده، زانیاری كۆكردنه‌وه له‌سه‌ر رۆژئاوایی كوردستان، كه لاهور جه‌نگی ده‌یه‌وێت له‌رێگای پێدانی زانیاری به توركیا دۆستایه‌تی توركیا و یه‌كێتی چاك بكاته‌وه، فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌رووی گه‌شته‌كانی توركیا بكاته‌وه”.