داعش دواجار بەئاشكرا خۆی ئیعلانكرد كە بەشێكە لەستراتیژی ئێران
خواكوڕك
لەماوەی زیاتر لەدووساڵی هاتنی داعش و بوون بەناوێكی مەترسیدار لەسەر ناوچەكە، داعش ئەمرۆ بەئاشكرا دژی دوژمنە ستراتیژیەكانی ئێران لێدوانی داو بەئاشكرا گوتی چەكدارەكانی بەرەو لێدان لە دەوڵەتی سعودیا و توركیا هەنگاو بنێن، ئەمە لەكاتێكدایە كەپێشتر بەرپرسێكی گەورەی داعش كە خۆی بەرگەز كوێتیە، گوتی داعش پەیوەندیەكی قوڵی لەگەڵ ئێران هەیە و شایەدی ئەوەشی دا كە لەچەندین دانووستاندن بەشداری كردووە لەگەڵ ئێران وەك داعش.
پاش ئەوەی داعش لەسوریا گەشەی كردوو لەعێراق دەوڵەتی خەڵافەتی راگەیاند، وێرانكاریەكی گەورە رووی لەناوچەكانی سوونە لە عێراق و سوریا كرد بەشێوەیەك بەپێی پێشبینی چاودێرانی سیاسی سەد ساڵ سوونەی گەراندەوە پاش و بێ دەسەڵاتی كردن، ئەمە لەكاتێكدایە زیانەكانی داعش و بەرژەوەندیەكانی ئێران لەناوچەكەدا بەروونی لەهاتنی داعش دەبینرێت،
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، داعش جگە لەوەی ناوچە سوونەكانی وێران و تەخت كرد، لەگەڵ ئەوەشدا لەسوریا تەمەنی هاورێ ستراتیژیەكەی ئێرانی درێژ كردەوە، لەعێراقیش نەیارانی شیعەی دۆستی ئێرانی تەخت كرد،
هەورەها چاودێرانی سیاسی دەلێن لەو دووساڵەی تەمەنی داعش تەنها بە یەك زەرەش زیانی بە بەرژەوەندی ئێران نەگەیاندووە لەچوارچێوەی ستراتیژیەتی ئێراندا كاری كردووە بەشێوەیەك ئەگەر ئێران خۆی ئەوەی داعش بكردایە ئەوەندەی بەدەست نەدەكەوت كە داعش كردوویەتی.
هەورەها چاودێرانی پێیان وایە گەورە ترین چەواشەكاریش لەسەر ئاستی ئێران و نزیكەكانی ئێران هەیە كە وا پێشان بدەن داعش ئێرانی نیە و ناسنامەی تری هەیە، بەڵام هیچ یەكێك لەو هێزانە یان ئێران ناتوانن یەك زیانی داعش بۆ ئێران ببینەوە، بەشێوەك چاودێرانی پێیان وایە ئێران لەپەنای داعشدا لەعێراق سوپایەكی هاوشێوەی پاسداری دروست كردووە لەژێرناوی حشدی شەعبی، لە سوریاش تەمەنی بەشار ئەسەدی پێ درێژ كردەوە، ئەمە جگە لەوەی نەیاری شیعە و ئێران لەسنوری عێراق و سوریا بەدڵی ئێران تەخت كرد، بۆیە پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو زیانەی كە داعش لەسنوونەی داوە ئەگەر ئێران خۆی ئەوەی بكردایە ئەوەی بۆ دەكرا كە داعش بۆ ئێرانی كرد؟