چه‌ند نهێنیه‌ك لهدانووستاندنی هه‌ولێر نێوان پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌بێت بزانه پارتی چی به‌یه‌كێتی گوتووه
له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی دا له نووسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانی له هه‌ولێر له 11ی ئه‌و مانگه، دانووستاندنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت، به دانووستاندنێكی بێ ئه‌نجام كۆتایی هانووه، یه‌كێكیش له شاندی یه‌كێتی له‌باره‌ی دانووستاندنهكه، چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێت، پارتی به‌زمانێك قسه‌ی كرد كه ئێمه وه‌ك شاندی یه‌كێتی ده‌سته‌وه‌ستان بووین”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و شاندی دانووستانكاری یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاندووه، لهدانووستاندنهكه، كاتێك شاندی یه‌كێتی ده‌چێته ژووره‌وه، له‌ناكاو باڤێل تاڵه‌بانی به‌ژووره‌وه ده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا پێشتر پارتی به‌شانده‌كه‌ی گوتبوو، كه كه‌سانێك هیچ پۆستی له‌ناو یه‌كێتی نه‌بێت نابێت به‌شداری دانووستاندنه‌كان بكات، به‌ڵام كه پاڤێل بهژووهرهوه ده‌كه‌وێت ده‌بێت جێگای سه‌رسورمانی شاندی دانووستانكاری یه‌كێتی”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌شلێـ” له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی كۆی داواكاری یه‌كێتی له‌مه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت ره‌فز كرده‌وه، داواكاریه‌كانی یه‌كێتیش بریتی بوون، له پێدانی وه‌زیرێك له حكومه‌تی عێراق و پارێزگای كه‌ركووك و دوو پۆستی سیادی له‌هه‌ولێر و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران”.
ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی كه كاك نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی ته‌واوی داواكاریه‌كانی یه‌كێتی ره‌د كرده‌وه، رووی كرده پاڤێل تاڵه‌بانی و به پاڤێل تاڵه‌بانی گوت، باشه كاك پاڤێل ئێمه پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار رێكنه‌كه‌وتین، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، سه‌رۆككۆماری بۆ پارتی و ته‌واوی پۆسته‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ یه‌كێتی، پاڤێل گوتی به‌لێ وابوو، هه‌روه‌ها كاك نێچیرڤان گوتیشی باشه كاك پاڤێل رێكیش نه‌كه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو ساڵ به دووساڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لای ئێمه و ئێوه بێت، هه‌روه‌ها پاڤێل گوتی به‌لێ، ئینجا كاك نێچیرڤانی گوتی، ده‌ی كه‌وایه بۆ رێكهوتنهكهتان شكاند؟ بۆ ده‌ستان برد بۆ زۆرینه‌و كه‌مینه، پاڤێل بێده‌نگ بوو، بۆیه حاكم قادر گوتی، كه‌وایه ده‌بینه ئۆپزسیۆن، نێچیرڤان بارزانیش بێ هیچ دوو دڵیه‌ك، به حاكم قادری گوت، باشترین بریارتان داوه، باشترین خزمه‌تتان به‌و بریاره به پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه دهشلیـ”دوای ئه‌وه‌ی كه زانیمان پارتی زۆر جدی و توونده، به‌ناچاری ته‌داخولی نێوان حاكم قادر و پاڤێل و كاك نێچیرڤانمان كرد و به‌ناچاری كه‌شی دانووستاندنهكهمان ئاسایی كرده‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی پارتی هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت یه‌كێتی له‌گه‌ڵی بێت یان نا هه‌ر ده‌نیت، ئه‌مه‌ش به‌روونی به شاندی پارتیه‌وه دیار بوو”.