جڤاتی گشتی گۆڕان، لێژنه‌ی دانووستانكاری له‌گه‌ڵ پارتی سه‌رپشك كرد له‌ بریار

ئه‌میر حاجی كه‌مال ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و به‌رپرسی مه‌كۆی سۆران بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاندووه‌” جڤاتەکەیان گڵۆپی سەوزی بۆ لێژنەی دانوستانکاری گۆڕان هەڵکردووە، تاوەکوو تا دوا قۆناغی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ بکەن، ده‌شلێـ”تا پێش چاومان ڕوون نەبێت و پرۆژەکان، پاکێجەکانمان و داواکارییەکانی گۆڕان لە حکوومەتی داھاتوو پیادە نەکرێت، جڤاتی نیشتمانی بڕیارێک نادات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لێژنەی دانووستانکارمان تا کۆتا قۆناغ سەرپشک کردووە، ھەر لەبەر ئەوەش کۆبوونەوەکەی جڤات بە کراوەی ماوەتەوە”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان هه‌روه‌ها روونشی كرده‌وه‌، کە سەرجەم داواکارییەکانیان ئامادە کردووە و ڕادەستی لێژنەی دانوستانکاریان کردووە. ده‌شلێـ”ئەوانەی پێویستن بۆ قسەکردن لەگەڵ پارتی، پاشان لەگەڵ یەکێتی، دواتر ڕێککەوتنی سێ قۆڵی بکرێت، سەرجەمیان ئامادەن،

زیاتر له‌ باره‌ی سه‌رپشك كردنی لێژنه‌ی دانووستانكاره‌كه‌ ده‌دوێت و ده‌لێـ” به‌لێ گۆڕان گڵۆپی سەوزی بۆ لێژنەی دانوستانکاری حزبەکە هەڵکردووە، لەبارەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت، تا دوا قۆناغ له‌گه‌ڵ پارتی له‌گفتوگۆ دابن، بۆیه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی گۆڕان به‌كراوه‌ی ماوه‌ته‌وه‌”.

Back to top button