فرانس24:سوپای توركیا هێز زیاتر ره‌وانه‌ی منبج ده‌كات
فرانس24 له هه‌واڵێكی دا رایگه‌یاندووه، سوپای توركیا هیزی زیاتری ره‌وانه‌ی ناوچهكانمی باكوری سوریا و به‌تایبه‌تی نێوان جه‌رابلووس و منبج كردووه، روانگه‌ی سوریش رایگه‌یاندووه، سوپای توركیا ئاماده كاری ده‌كات بۆ هێرش كردنه سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری سوریا، له ئێستاشدا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی باكوری سورای و نزیكی سه‌نگه‌ره‌كانی هه‌سه‌ده كردووه”.
پێشتر توركیا هه‌ره‌شه‌ی هێرشكردنی سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات و باكوری سوریای كرد، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی سوریایی دیموكرات ( هه‌سه‌ده) دایه، ئه‌مه‌ش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بریاری دا كه سوپاكه‌ی له سوریا بكشێنێته‌وه، هه‌سه‌ده ئه‌و كشانهوهيهى سوپاى ئه‌مه‌ريكاى به خيانه‌ت و وه‌شاندنى خه‌نجه‌ر له پشته‌وه وه‌سفكرد و رايگه‌ياند، كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر شه‌ڕى دژى داعش درووست ده‌كات.
به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ(رامى عه‌بدولڕه‌حمان) بۆ فرانس 24ی رایگه‌یاندووه، نزيكه‌ى 35 تانك و تۆپى قورس له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرى گه‌وره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ى جه‌رابلووسى سنوورييه‌وه ره‌وانه‌ى ناو خاكى سووريا كراوون، روونيشيكرده‌وه، ئه‌و هێزه توركييه روويكردووه‌ته ناوچه‌ى رووبار‌ى ساجوورى نێوان جه‌رابلووس و منبج و له نزيك سه‌نگه‌ره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج و هێزه كوردييه‌كان جێ‌گير كراوون.
به‌رپرسان و فه‌رمانده‌كانى هه‌سه‌ده له دوو رۆژى رابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان كرد، ئه‌گه‌ر توركيا هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كانيان، ئه‌وا؛ ناچار ده‌بن ده‌ستبه‌ردارى شه‌ڕ له دژى داعش ببن و به‌رگرى له خۆيان بكه‌ن، سه‌ربازه‌كانیان له سه‌نگه‌ری دژه داعش بگوازنه‌وه، بۆ سه‌ر سنوری توركیا و سوریا”.