ترەمپ بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەردۆگان گفتوگۆیەكی درێژوو بەرهەمدارمان ئەنجامدا
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی لە سوریا و رۆژ ئاوای كوردستاندا, لە دوای كشانەوەكەی گلپی سەوزی بۆ توركیا هەڵكرد, ئەمڕۆش رایگیەاند كە لە رێگای پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆگان گفتوگۆیەكی دوور و درێژی لە بارەی رەوشی سووریا ئەنجامداوە.
ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: گفتوگۆیەكی بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆكی توركیا ئەنجامدا.
هەروەها نووسیویەتی: لەو گفتوگۆیە باسی بەرەنگاربوونەوەی داعش و كشانەوەی رێكخراو و هێواشی هێزەكانی ئەمەریكام لە ناوچەكە تاوتوێكردووە.