ماكرۆن: بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان خەفەتباری كردم

 

دوای ئەوەی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی لە سوریا و رۆژئاوای كوردستاندا, بریارەكە شۆكێكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا بە جۆرێك سەرۆكی فەرەنسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن پەژارەی خۆی بۆ بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا دەربڕی.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كە لە میانەی گەشتەكەی بۆ وڵاتی چاد ئەنجامیدا، ماكرۆن گوتی: هەست بە پەژارەیەكی زۆر دەكەم لە بارەی ئەو بڕیارەی واشنتن سەبارەت بە سووریا دەریكردووە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئیدارەی سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا سوپای وڵاتەكەی لە سووریا بكێشێتەوە.

سەرچاوە: رۆیتەرز

Back to top button