دیندار زێباری وەڵامی تۆمەتەكانی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ دەداتەوە
دوای ئەوەی رێكخراوی هیومان رایست وۆچ لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە هەرێمی كوردستان و عێراق بە بێ دادگای كردن ژمارەیەك زۆری كەسیان بە تۆمەتی داعش دەستگیركرووە هەروەها بەشێك لەوانە بە بێ هەماهەنگی نێوان حكومەتەكان ئازادكراون, رێكخەری راسپاردە نێو دەوڵەتیەكان تۆمەتەكانی هیومان رایتس وۆچ رەتدەكاتەوە.
دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی راپۆرتێكی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ راگەیاند: “ئەو كەسانەی بەتۆمەتی داعشبوون لە هەرێمی كوردستان دەستگیركراون و تۆمەتەكەیان بەسەردا ساغنەبووەتەوە، ئازاد كراون و بەڵگەی ئازادكردنیشیان پێدراوە”.
گوتیشی، هەرێمی كوردستان و بەغدا لە رووی دەسەڵاتی دادوەرییەوە پەیوەندییەكی باشیان هەیە و بەشێك لە دەستگیركراوەكانیش رادەستی بەغدا كراونەتەوە.