ئاڵا تاڵەبانی ئەوانەی لەسلێمانی دێنە سەرشەقام بۆ مووچە نیە داوا دەكەن لەعێراق جیانەبنەوە

خواكوڕك
 
سەرچاوەیەك لە بەغدا بەخواكوڕكی راگەیاندووە لەمیانی سەردانی كردنی وەڤدێكی سەفاراتی ئەمریكا بۆ پەرلەمانی عێراق، لەبارەی دۆخی سلێمانی و كەركووك ئاڵا تاڵەبانی بەراشكاوانە بە وەڤدی ئەمریكای گوتووە كە كەركووكیەكان نایانەوێت نەوتیان لەرێگای هەولێرەوە بروات و داعشیش هێرش بكاتە سەریان، دەلێت كەركووك شارێكی عێراقیە و بەڵام نەوتەكەی لەرێگای عێراقەوە ناروات بەڵكو لەرێگای كوردستانەوە دەروات ئەوەش كێشەی سەرەكی كەركووكیەكان كە دەیانەوێت نەوتەكەیان بەرێگای عێراقەوە بروات.
 
ئاڵا تالەبانی سەرۆكی فراكسۆنی سەوز لەپەرلەمانی عێراق ئەوەشی بەوەڤدەكەی سەفاراتی ئەمریكی گوتووە، كێشەی سلێمانیش لەبنەرەتدا كێشەی مووچە نیە، ئەوەندی خەڵكی سلێمانی لەوە دەترسن كوردستان جیابێتەوە و ببێتە دەوڵەت، چونكە خەڵكی سلێمانی راستگۆن لەگەڵ بەڵێنەكەیان بەیەكپارچەی عێراق لەدەستوور دا بۆیە دەكرێت ئێمە وا تەفسیری بۆ بكەین كە مانگرتن و بایكۆتەكان وەك ئەوە ببینین كە ئەوان نایانەوێت لەعێراق جیا ببنەوە دەیانەوێت لەگەڵ عێراق بمێنەوەو ئێمەش وەكو یەكێتی رێكەوتنی ستراتیژیمان لەگەڵ برا شیعەكان داهەیەو دەمانەوێت لەعێراقی یەكگرتوو بەیەكەوە بژین.
 
شایانی باسە ئەمە بۆ چەندەمین جارە ئاڵا تاڵەبانی بەئاراستەی دژایەتی سەربەخۆی كوردستان و گەرانەوەی كەركووك و هێزەكانی پێشمەرگە لێدوانی تووند دەدات و پێشتریش داوای كردبوو كەركووك بگەرێنرێتەوە سەر عێراق چونكە شارێكی كوردستانی نیە عێراقیە.
Back to top button