مەسعود حەیدەر: زانیاری نوێ لە بارەی پاشەكەوتی مووچە ئاشكرا دەكات
دوای ئەوەی بۆیەكەمجارە بە سێ سیناریۆی جیاواز پڕۆژەیاسای بودجە بخرێتە بەردەم پەرلەمان، كە رادەست نەكردنی نەوتی هەرێم بە حكومەتی فیدراڵ و بەردەوامبوونی رەوانەكردنی گوژمێك پارەیە لە بەغداوە بۆ هەولێر، مەسعود حەیدەر ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ئاشكرای دەكات كە پاشەكەوتی موچە نامێنێت.
لە نوسینێكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، مەسعود حەیدەر كە لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەندامی لیژنەی دارایی بوو، سەبارەت سیناریۆی یەكەم نوسیویەتی: پشكی ھەرێم 12.67% و خەرجێ سیادیەكان دەستكاری نەكراوە، پشكی ھەرێم لە رووی تیۆری 9.7 ترلیۆن دینارە. لێرە دەبێ ھەرێم 250 ھەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات.
دەربارەی سیناریۆی دووەمیش نوسیویەتی: پشكی ھەرێم 12.67% ە و خەرجی سیادی كەمكراوەتەو، پشكی هەرێم لە رووی تیۆری 11 ترلیۆن و 590 ملیار دینارە لێرە دەبێ ھەرێم رۆژانە 250 ھەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات.
هەرچی سەبارەت بە سیناریۆی سێهەمیشە، مەسعود حەیدەر نوسیویەتی: تەنھا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خەرجی حاكمە ( دەرمان و پارەی جوتیاران..هتد) بۆ هەرێم خەرج بكرێت بەپێی لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتی دارایی عێراق. هەرێم نەوت رادەست ناكات بە داهاتی نەوت و داهاتەكانی تر مووچەكە تەواو دەكرێت و پاشەكەوتی موچە نامێنێت. هەروەھا ئامادەسازی دەكرێت بۆ ئەوەی لە ساڵی 2019 دانوستان بكرێت لەسەر هەموو مەلەفە دارایی و ئابورێكانی نێوان ھەرێم و بەغداد. هەروەها بە پێ ی دەستوور، مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدرالیە و پەیوەست نییە بە هیچ مەلەفێكی تر.