ئیمانۆیل ماكرۆن ره‌خنه‌ى توند له‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌گرێت: هاوپه‌یمان ده‌بێ جێى متمانه‌ بێت

ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا ره‌خنه‌ى له‌ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا گرت و گوتى ” ده‌بێت هاوپه‌یمان جێى متمانه‌ بێت”.

ئیمانۆیل ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ڕه‌خنه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا گرت له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی له‌ سوریا ئه‌ڵێ به‌لای منه‌وه‌ جێى داخه‌، هه‌میشه‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ له‌ هاوپه‌یمان ده‌كرێت كه‌ جێى متمانه‌ بێت”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى ماكرۆن ده‌ستخۆشى له‌ بڕیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى جیمس ماتیسى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا گرت، كه‌ وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌ به‌رانبه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌.

رۆژى هه‌ینى رابردوو چه‌ند راوێژكارێكى ماكرۆن له‌ فڕه‌نسا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌سه‌ده‌ كۆبوونه‌وه‌ و دووپاتى ئه‌وه‌یان كرده‌وه‌ هێزه‌كانى فڕه‌نسا له‌ هاوكاریكردنى هێزه‌ كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

Back to top button