هۆكارەكانی دواكەوتنی دووگیانبوون
دواكهوتنی دووگیانبوونی ژنان یەكێكە لە كێشە گەورەكان كە رووبەڕووی هاوسەران دەبێتەوە، بەڵام رەنگە هۆكارەكەی ئەوەندە ئاڵۆز نەبێت و چارەسەریەكەیشی بە گۆڕینی شێوازی ژیان بكرێت، یان لە رێگەی چارەسەركردنێكی پزیشكی ئاسایی، لە خوارەوە باسی نۆ هۆكاری دواكەوتنی دووگیانبوونی ژنان دەكەین:
یەكەم/ شێوانی هۆڕمۆنی، بەهۆی كەمی و زیادی دەردانی هۆڕمۆنەكانەوە، واتە روو نەدانی گۆڕانكاری پێویست لە هۆڕمۆنەكان بۆ تەواو دروستبوونی هێلكۆكە لەناو منداڵدان.
دووەم/ گیرانی كەناڵی فالووب، واتە ئەو كەناڵەی لە نێوان هەردوو هێلكەدان كە بەرپرسن لە بەرهەمهێنانی هێلكۆكە و منداڵدان خۆی كە پێشوازی لە هێلكۆكە دەكات لە دوای پیتاندنی، كە رەنگە بەهۆی پیسبوونەوە یان هەندێك نەشتەرگەری لەناو منداڵدان روو بدات
سێیەم/ كێشە لەناو منداڵدان، كە دەبنە هۆیكاری نەگەیشتنی سپێرم بۆ ناو منداڵدان و روو نەدانی پیتاندن
چوارەم/ دروستبوونی كیس لە هێلكەدان، بەهۆی كێشەی هۆڕمۆنییەوە روو دەدات كە هۆرمۆنی پیاوانە زیاد دەكات و رێگری لە بەرهەمهێنانی هێلكۆكە دەكات.
پێنجەم/ لووی ریشاڵی، جۆرێكە لە لووی ئاسایی كە لە منداڵدانەوە دروست دەبێت و رێگری لە دووگیانبوون دەكات.
شەشەم/ داخرانی ملی منداڵدان، بەهۆی دەرنەدانی مادەی لینج كە یارمەتی سپێرم دەدات بۆ گەیشتن بە منداڵدان.
حەوتەم/ گەشەی هێلكۆكە، گەشە نەكردنی هێلكۆكە بە شێوەیەكی ئاسایی لەناو منداڵدان كە ئامادە نابێت بۆ پیتاندن، بۆیە ئەگەری دووگیانی كەم دەكاتەوە.
هەشتەم/ كێشە لە زەردەتەن.
نۆیەم/ شێوازی ژیانی ناتەندروست، وەك بەركەوتنی كانزا و مادە كیمیاییەكان یان جگەرەكێشان و زۆر خواردنەوەی كحوول و پشتگوێخستنی پشكنینی خولی.