گالاكسی خزمه‌تگوزارییه‌كی بێ وێنه‌ی زیاد كرد
ڕاپۆرتی میدیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی نوێ له مۆبایله‌كانی داهاتووی ده‌كات، كه تایبه‌ت به وێنه‌گرتنی ئاسایی له تاریكی شه‌و دا.
ڕاپۆرته‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، سامسۆنگ به ته‌واوكردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه و زیادكردنی بۆ ڤێرژنی داهاتووی مۆبایله‌كانی، شۆڕشێك له بواری ته‌كنه‌لۆجیا و مۆبایله زیره‌كه‌كان دروست ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێ خه‌ڵكێكی زۆر له ده‌وری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه و ئه‌و مۆبایله نوێیه كۆ ببنه‌وه كه سامسۆنگ بڵاوی ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌و هه‌وڵه‌ی سامسۆنگ هاوشێوه‌ی دانانی تایبه‌تمه‌ندی وێنه‌گرتن و ڤیدیۆ تۆماركردنه له تاریكی شه‌و دا.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی سامسۆنگ له ڤێرژنی نوێی سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆید بوونی ده‌بێ و له‌سه‌ر مۆبایلی گالاكسی نۆتی 9یش ده‌ر ده‌كه‌وێ و ده‌توانرێ سوودی لێ وه‌ربگیرێ و به‌كاربهێنریت.
سامسۆنگ یه‌كێكه له كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی زیره‌ك و ته‌كنه‌لۆجیا و ڕكابه‌ری سه‌رسه‌ختی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات، هه‌ریه‌كه‌یان ساڵانه ڤێرژنێكی ئایفۆن ئه‌پڵ و سامسۆنگ گالاكسی ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه كه به زیره‌كترین مۆبایله‌كان داده‌نرێن له سه‌رتاسه‌ری دنیا و خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر هۆگری كڕینی ئه‌م دوو جۆره هانده بووه.