پارتی بۆ یه‌كێتی: هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی و حكومه‌ت كراوه نه‌ك بۆ پارێزگای كه‌ركووك
جارێكی تر ناواقیعی و داواكاریه زۆر زه‌وه‌نده‌كانی یه‌كێتی، بۆته‌وه هۆی رێگری له به‌ره‌و پێشوه‌چوونی دانووستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبه و یه‌كێتی پارێزگاری كه‌ركووكی كردۆته پێش مه‌رجی پێكهێنانی حكومه‌ت، پارتیش ده‌لێت ئێستا تێنه‌گه‌یشتین له‌یه‌كێتی ئێمه هه‌ڵبژاردنمان بۆ پارێزگاری كه‌ركووك كردووه یان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له‌ئێستادا یه‌كێتی پێشمه‌رجی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداری یه‌كێتی داناوه، ده‌لێت ده‌بێت پارێزگاری كه‌ركووك یه‌كلا بكرێته‌وه كه یه‌كێتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر فرۆشتی به هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی، پارتیش له‌وه‌ڵامی یه‌كێـتی دا ره‌تی كردۆته‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مرۆ هۆشیار عه‌بدوڵا لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، پاش كۆبوونووه‌ی لایانه سیاسیه‌كان ئه‌مرۆ له كه‌ركووك، به‌میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه،ئەگەر لە ئایندەیەکی نزیکدا بابەتی ئەنجومەن و پارێزگاری کەرکووک یەکلا نەکرێتەوە، ئەوا “ناچارین کارکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بکەینە مەرج بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، به‌ڵام فرسه‌ت سۆڤی ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری پارتی له‌وه‌ڵامدا ده‌لێـ”دوو خاڵ ھەیە کە دەمەوێت باسی بکەم، یەکەم ئێمە پێمان وایە کێشەی کەرکووک پێش دانانی پارێزگار و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، بریتییە لە ئاسایی کردنەوە و کۆتایی ھێنان بە دۆخێک کە بەسەر کەرکووکدا سەپێنراوە، پێمان وایە دەبێ کۆتایی ھێنان بەو دۆخە سەپێنراوەی کەرکووک لە ئەولەویەتی ئێمە و یەکێتی و ھەموو لایەنە کوردستانییەکاندا بێت، ئەوەش لەنێوان پارتی و یەکێتیدا نییە، بەڵکوو لە نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقییە، بۆیە کە بچینە گفتوگۆوە، دەبێ ئەو دۆخە نایاساییە سەپێنراوە ناشەرعییە لەو ناوچانە کۆتایی پێ بێنی، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە ئێمە لە ٣٠\٩\٢٠١٨ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێک‌ھێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌مان کرد، بۆیە پێمان وایە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ٣٠\٩ دەبێ بۆ حکوومەت و پەرلەمان و دامودەزگاکانی ھەرێم مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، لەگەڵ بابەتی دیکە تێکەڵاو نەکرێت”.
پێشتر خواكوڕك له‌زاری سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی و ئه‌ندامێكی شاندی دانووستانكاری یه‌كێتی هه‌ڵوێستی پارتی له‌مه‌ر داواكاریه‌كانی یه‌كێتی ئاشكرا كردوو، رایگه‌یاند كه نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی به روونی به‌یه‌كێتی گوتووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی داواكاریه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانتان ناكه‌ین، ره‌تی كرده‌وه، له ئێستادا یه‌كێتی هه‌ر رۆژێك بابه‌تێك ده‌كاته پێش مه‌رجی له ئێستاشدا پارتی هه‌ر ره‌تی ده‌كاته‌وه”.