ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌نێوان ئێزدیه‌كان و حشدی شه‌عبی هه‌یه له شنگال
پاش ده‌ستگیركردنی 30 چه‌كداری هێزه‌كانی ئیزدخان كه له‌لایان حه‌یده‌ر شه‌شۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، له‌لایان حشدی شه‌عبی ئه‌مرۆ كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م هێزی ئێزدخان روو له زیادی كردوه، ئه‌ندامێكی جڤاتی شنگالیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێت، دۆخی شنگال زۆر ئاڵۆزه، چه‌كداره‌كانی ئێزدخان بڵاویان پێكراوه و له حاڵه‌تی ئاماده باشی دان”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال خه‌لیل حه‌سه‌ن، رایگه‌یاندووه، ئێمە ئێستا لەناو شنگالین و چەکدارانی ھێزی پاراستنی ئێزدخان بەناو شاردا دێن و دەچن و بەتایبەتی لە ڕێگای نێوان شنگال و سنوونێدا بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگا نادەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە نێوان شنگال و سنوونێدا ھاتوچۆ بکەن و تەنیا ھاووڵاتییانی سڤیل بۆیان ھەیە ھاتوچۆ بکەن، ھاوکات حەیدەر شەشۆ، بەرپرسی ھێزی پاراستنی ئێزدخان له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ”ھەرچەند ئەو ھاوڕێیانەی ئێمە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئازاد کراون، بەڵام ئەگەر بێت و ڕەوشەکە کۆنترۆڵ نەکرێت و ئەو جۆرە ڕووداوانە دووبارە ببنەوە، ڕەوشی شنگاڵ ئاڵۆزتر دەبێت”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكورك كه‌وتووه، حشدی شه‌عبی پاش هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای هێزه‌كانی سه‌ر به حه‌یده‌ر شه‌شۆ و گرتنی 30 چه‌كداری، ئه‌مرۆ ئه‌م 30 چه‌كداره ئازاد كراوه، به‌ڵام دۆخه‌كه ئاسایی نه‌بۆته‌وه، شایهدحالێكیش ده‌لێت” دۆخی شنگال زۆر ئاڵۆزه و ئه‌گه‌ری پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی هه‌یه”.