رێكه‌وتن له‌سه‌ر دوو وه‌زاره‌تی تری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كرا
سه‌عدون دلێمی ئه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی میحوه‌ر، رایگه‌یاندووه”سه‌ركرده‌ى كوتله سياسييه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌نگدان به كانديدانى هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و كۆچ و كۆچبه‌ران،گوتيشى: پرسى هه‌ريه‌ك له كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ دوا ده‌خرێت بۆ كاتێكى ديكه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری میدیایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاتی ده‌نگدان بۆ كاندیدی وه‌زاره‌تی به‌رگری گرژی دروست بوو و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناچار كراوه شوێنی خۆیان چۆڵ بكه‌ن، هه‌ر دوای دروست بوونی گرژیه‌كه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌ردوو كوتله‌ى هاوپه‌يمانى ئيسلاح و بنياتنانه‌وه و كوتله سوننى و كوردييه‌كان كۆبوويه‌وه”.
شایانی باسه ئه‌مرۆ 24ی 12ی 2018 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ خوێنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی عێراق ده‌نگدانی له‌سه‌ر دوو كاندیدی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كرد”.