پاش ئه‌و هه‌موو یارمه‌تی مخابه‌راتی و ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌سلێمانی جارێكی تریش گه‌مارۆی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دریژكرایه‌وه‌

پاش سه‌ردانی وه‌ڤدی یه‌كێتی بۆ توركیا و دانووستاندن له‌گه‌ڵ میتی توركی له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و توركیا، هه‌ڵگرتنی ئابلوقه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی توركیا، میتی تورك داوای زانیاری و ده‌ركردنی لایانگران و په‌كه‌كه‌ كرد له‌ سلێمانی، یه‌كێتیش هه‌مووی جێبه‌جێ كرد به‌ڵام ئه‌مرۆ 24ی 12ی 2018 جارێكی تر توركیا گه‌مارۆی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درێژكرده‌وه‌”.

تاهیر عه‌بدولڵا به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند” حكومه‌تی توركیا بریاری درێژكردنه‌وه‌ی سزای سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درێژكرده‌وه‌، ده‌شلێـ”به‌ گوێره‌ى بڕياره‌ نوێيه‌كه‌، تا 24ى ئازار/ مارسى 2019 سزاكانى توركيا به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تى توركيا دووه‌مجاره‌ سزا به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانيدا درێژده‌كاته‌وه‌”.

شایانی باسه‌ درێژكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ یه‌كێتی بریاری دا سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كان و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی له‌ سنوری جوگرافیای پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیانی داخست، لایانگرانی زیندانی كرد، به‌ڵام توركیا هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر سزادانی سلێمانی”.

Back to top button