په‌رله‌مان ده‌نگى به وه‌زیرى په‌روه‌رده و كۆچ و كۆچبه‌ران دا
له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ده‌نگ به دوو كاندیدى تردرا و وه‌ك وه‌زیر قبوڵكران كه ئه‌وانیش وه‌زیرى په‌روه‌رده و وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران بوو.
به‌پێى كارنامه‌ى په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ ده‌بووایه ده‌نگ به كاندیدانى پێنج وه‌زاره‌ته‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراق بدرێت و پێكهاته‌ى حكوومه‌ته‌كه ته‌واو بكرێت، به‌ڵام به‌هۆى گرژى نێوان لایه‌نه‌كان و وه‌ستانى دانیشتنه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كى كورت، لایه‌نه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نیا دوو وه‌زاره‌ت یه‌كلا بكرێنه‌وه.
بۆیه ده‌نگ به نۆفل به‌ها مو‌سا درا وه‌ك وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران و شه‌یما خه‌لیلیش وه‌ك وه‌زیرى په‌روه‌رده قبوڵكرا.
نۆفل له پێكهاته‌ى مه‌سیحی و شه‌یمایش كاندیدى هاوپه‌یمانى میحوه‌ره كه ئه‌مه‌یان هاوپه‌یمانییه‌كى سوننه‌یه، پێشتریش له دانیشتنى هه‌فته‌ى رابردوو كاندیدێكى تریان كه سه‌با تائى بوو له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ره‌ت كرایه‌وه.
به‌مشێوه‌یه ژماره‌ى وه‌زیره‌كانى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌بێت به 19 وه‌زیر و سێ وه‌زاره‌ت ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانى داد و ناوخۆ و به‌رگریین.
ئه‌مڕۆ 24ـی 12 عادل عه‌بدولمه‌هدى حكوومه‌تى به چوارده وه‌زیره‌وه راگه‌یاند و دواى تێپه‌ڕبوونى دوو مانگ رۆژى سێشه‌مى رابردوو سێ وه‌زیر په‌سه‌ند كران و ئه‌مڕۆیش دوو وه‌زیرى تر.