فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی: تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتی ئه‌گه‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆیان بكرابا شه‌ری ناوه‌خۆیان ده‌كرد
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای یه‌كێتی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی شه‌ڕی ناوه‌خۆی بۆ بكرابا و بیزانی با كه هێزه‌كه‌ی شه‌ری بۆ ده‌كه‌ن دژی پارتی، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كۆیه‌وه، حاجی ئۆمه‌ران و پردێ هێرشی ده‌كرده سه‌ر پارتی، به‌ڵام كه‌زانی كه‌س نیه ئه‌م شه‌ره‌ی بۆ بكات، بۆیه بێده‌نگ بوون و چاوه‌رێی به‌غدا بوون، بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانیان بۆ جیا بكاته‌وه، ئه‌ویش وه‌ك ته‌سلیم كردنی كه‌ركووك بوه كامیرای شاره‌وه و به‌غدا هیچی بۆ نه‌كردن”.
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی دیمانه‌كه‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌د و داواكاریه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی یه‌كێتی له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، یه‌كێتی له ئێستادا وه‌زاره‌ته‌كانی به‌غدا و پارێزگاری كه‌ركووك كه خۆی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر فرۆشتی و داوازۆرهكانی له پێكهێنانی حكومه‌ت، كردۆته یه‌ك پاكێچ و رۆژانه‌ش هانی میدیاكانی و نووسه‌ره‌كانی ده‌دات، كه بلێن، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌تی نه‌كات، حكومه‌تی هه‌رێم له نێوه‌ی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتی ناروات”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌مه‌ی یه‌كێتی داوای ده‌كات و به‌رگوێی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له‌نێوه‌ی كوردستان نابێت، خۆشیان ده‌زانن چ قسه‌یه‌كی بێ به‌ها و بێ بنه‌مایه، چونكه پێشتر یه‌كێتی زۆرینه‌ی كورسی هه‌بووه، ئینجا توانیویه‌تی ئیداره‌ی سلێمانی به‌رێوه ببات، پارتی نه‌یتوانیوه حكومه‌تی زۆرینه پێكبهێنێت، به‌ڵام له‌ئێستادا پارتی ده‌توانێت حكومه‌تی زۆرینه پێكبهێنێت و به‌یاسا و تێپه‌راندنی ده‌ستوو له په‌رله‌مان یه‌كێتی به كوده‌تای سه‌ربازیش تۆمه‌تبار بكات، ئابلوقه بخاته سه‌ری، بۆیه یه‌كێتی له ئێستادا له‌سه‌ر بێ بنه‌مابوون قسه ده‌كات و لیدوان ده‌دات”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتی بانگه‌شه‌ی هێز و جوگرافیا زۆنێك له‌كوردستان ده‌كات، به‌ڵام پێشتر كه‌ی ئێن ئێن و چه‌ند كه‌ناڵێكی تر ئاشكرایان كرد كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتا، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، له‌ناو فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له سلێمانی، ته‌لاقیان بێ خوراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌یه‌كێتی بده‌ن”.
له دواین هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش له‌و شوێنانه‌ی یه‌كێتی تێیدا باڵاده‌ست بووه و خه‌ڵكی له سه‌دا 15 بۆ 20 به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردووه، بۆیه یه‌كێتی له ئێستادا له سه‌ر بنه‌مایه‌كی وێران بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات و هێز ده‌كات له‌كاتێكدا نه خه‌ڵك و نه هێزه‌كه‌ش واقیعی نین و له‌گه‌ڵی نین به‌چاو سور كردنه‌وه و ته‌لاق خواردن ده‌برێن به‌رێوه”.