بافێل تالەبانی سەركردەیەكی بزووتنەوەی ئیسلامی شوێنبزردەكات

 

دوای ئەوەی بەرپرسێكی بزووتنەوەی ئیسلامی بانگهێشتی لای بافێل تاڵەبانی دەكرێت, تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە هیچ كەس زانیاری لە بارەی ئەو بەرپرسەی بزووتنەوە نیە, كەس كاری شوێنبزركراوەكە رایانگەیاندووە, لە زۆر دەرگەمان داوە و كەس وەڵاممان ناداتەوە. ئەوە جیا لەوەی لەلایەن خێزانی ئەو بەرپرسەوە سكاڵا لەسەر بافڵ تاڵەبانی تۆمار كراوە.

چیڕكی شوێنبزركردنی سەركردەكەی بزووتنەوەی ئیسلامی دەگەڕێتەوە بۆ 15 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ كە ئەوكات عابید حەسەن لە سەردەمی باڵادەستی بزووتنەوە لە هەورامان، پلەی میحوەری هەبووە كە پلەیەكی باڵایە و لەناو گرووپی ئیسلامی بە كەسی عەسكەری دەدرێ، ئەوكاتەی گیراوە تەمەنی 50 ساڵ بووە و خاوەنی دوو ژن و سێ منداڵ بووە، كوڕە گەورەكەی ئەوكاتە 12 ساڵان بووە بە ناوی “زانیار”، پیشەی سەرەكی خۆی یاریدەدەری پزیشك بووە و خەڵكی هەڵەبجەیە.

كەس وكاری عابید حەسەن رووداوەكە بەم شێوەیە دەگێڕنەوە كە دوای گەڕانەوەی لە ئێران بۆ ماوەیەك، ڕۆژی 12/7/2003 مەلا عابید ئەندامی مەكتەبی عەسكەریی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، لەلایەن دەزگە تەناهییەكانی یەكێتییەوە كە ئەوكات بافڵ تاڵەبانی سەرپەرشتی دەكرد، بانگێشت دەكرێت و لەوكاتەوە تا ئێستە ئەو بەرپرسەی بزووتنەوە بێسەروشوێنە، خێزانی مەلا عابید تا ئێستە لە چاوەڕوانی گەڕانەوەیدان، بەڵام بێ ئومێدبوون لەوەی لە دەرگەی هیچ لایەن و دەزگەیەك بدەن.

 

بەگوتەی كەسێكی نزیك لە خێزانەكەی، “ئەو ڕۆژەی عابد حەسەن رۆیشتووە، بە ماڵەوەی گوتووە كە سەردانی بافڵ تاڵەبانی دەكات بۆ ئەوەی كێشەكانی لە دەزگە تەناهییەكانی یەكێتی كۆتایی پێ بێنێت، بەڵام هەر لەوكاتەوە تا ئێستە نەگەڕاوەتەوە”.
پێشوووتر دەزگای دژە تیرۆری یەكێتی چەند جارێك لە هەورامان بۆسەی بۆ دانراوە و تەنانەت كوشتنی ڕووبەڕووی دراوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون، بۆیە ئەو ویستی كۆتایی بەو كێشانە بێنێت و سەردانی بافڵ تاڵەبانی كردووە”.

دوای گرتنی مەلا عابید، ئەو رۆژە 2/5/2011 هاوسەرەكەی لە دادگای سلێمانی سكاڵا لەسەر بافڵ تاڵەبانی تۆمار دەكات، لە ناوەڕۆكی سكاڵاكەیشدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە هاوسەرەكەی لە دەباشان و لە بارەگەی دژەتیرۆری یەكێتی گیراوە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەكی لەبارەیەوە هەبێ.

Back to top button