داعش بەردەوامە لەپاشەكشە كردن بۆ حشدی شەعبی

خواكوڕك
هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در رایگه‌یاند هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رێگه‌ی یارمه‌تی داعش رۆژئاوای موسڵیان دادەخەن.

عامری كه‌ رێكخراوه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین گروپی چه‌كداری پێكهێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبییه‌ به‌ ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: “ئه‌مرۆ به‌ خواستی خوا، یه‌كه‌م قوناغی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی ته‌واو ده‌بێت ـ به‌ داخستنی رێگه‌ی یارمه‌تی دوژمن نێوان ته‌له‌عفه‌ر و ناحیه‌ی موحه‌له‌بیه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ موسڵ.

ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌وێته‌ 55 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای موسڵ و ڕیگه‌ی هاتوچۆی داعشه‌ له‌ موسڵه‌وه‌ بۆ سوریا. به‌ داخستنی لای رۆژئاوای موسڵ، چه‌كدارانی داعش له‌ هه‌ر چوار لاوه‌ ئابڵۆقه‌ ده‌درێن.

شایانی باسە ماوەی چەند رۆژێكە لە رۆژئاوای مووسڵ داعش بە شێوەیەكی سەرسورهێنەر پاشەكشە دەكات و حشدی شەعبیش پێشرەوی دەكات، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە پاشەكشە كردنی داعش لەبەرامبەر حشدی شەعبی لە رۆژئاوای مووسڵ دەرخەركی كۆمەڵێك پرسیاری جدی دروست دەكات.

Back to top button