سوپای پاسداران دەستڕێژی گولـلەی لە ژمارەیەك كۆلبەر كرد قوربانی هەیە
لەگەڵ ئەوەی بەبەردەوامی هێزەكانی ئێران لە ناوچە سنوریەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان, دەستڕێژی گولـلە لە كۆلبەرو كاسبكارە كوردەكانی رۆژهەڵات دەكەن, ئەمڕۆ جارێكی دیكە ژمارەیەك كۆڵبەری كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناوچە سنورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران لەلایەن هێزەكانی پاسەوانی سنووری ئێران تەقەیان لێكرا و بەو هۆیەوە دوو كۆڵبەر بریندار بوون و یەكێكیش دەستگیركرا.
بێستوون حەمە، بەڕێوبەری كارگێڕی ئێشكگر لەنەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ رایگەیاند، ژماەیەك كۆڵبەری كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەرسنوری گوندی (دەوژان)ـی سنووری ناحیەی ئیسێوەی پشدەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای پاسداران تەقەیان لێكراوە و و دووكۆڵبەر برینداركراون.
گوتیشی: بریندارەكان بۆچارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ و ئێستا لەژێرچاودیریدان و باری تەندرووستیان جێگیرە.