شاندێكی باڵای ئەمریكا و توركیا لە بارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا كۆدەبنەوە

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی لە سوریای و رۆژئاوای كوردستاندا, لە تویتێكدا دۆناڵد ترەمپ ئەركی پاراستنی ناوچەكە بە توركیا سپارد, سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، رایگەیاند، شاندێكی سەربازی ئەمەریكا ئەم هەفتەیە سەردانی ئەنقەرە دەكات بۆ تاوتوێكردنی پرسی كشانەوەی سوپای ئەمەریكا لە سووریا و هەماهەنگی نێوان هەردوولا.

گوتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا، ئیبراهیم كالن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: هەماهەنگی نێوان توركیا و ئەمەریكا تەنیا لە بواری سەربازیدا كورت نابێتەوە.

روونیشیكردەوە، ئەردۆغان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپی راگەیاندووە، توركیا پێویستی بەوە نییە یەپەگە شەڕی داعش بكات.

ئاماژەشی بۆ ئەوە كردووە، ئەردۆغان بەڵگەی بەهێزی بۆ ترەمپ خستووەتەڕوو، هەر بۆیە ترەمپ بڕیاریداوە سوپاكەی لە سووریا بكێشێتەوە.

سەرچاوە: ئەنادۆڵ

Back to top button