وەزارەتی دەرەوەی رووسیا باوەڕناكەین ئەمریكا هیزەكەی لە سوریا بكشێنێتەوە بەرژەوەندیەكانی بخاتە مەترسی

 

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی لە سوریای و رۆژئاوای كوردستاندا, وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ روسیا گومانی‌ لە بڕیاری‌ ئەمریكا بۆ كشانەوەی‌ لە هێزەكانی‌ لە سوریا هەیە و جەختی‌ لەوە كردەوە كە ئیدارەی‌ ئەمریكا پێیوایە كە بوونی‌ سەربازی‌ لەو وڵاتەدا بۆ پاراستنی‌ بەرژەوەندییەكانی‌ زۆر پێویستە.

سێرگی‌ ریابكۆف جێگری‌ وەزیری‌ دەرەوەی‌ روسیا بە ئاژانسی‌ “ئینتەرفاكس”ی‌ رایگەیاند كە “وەك كەسێك كە مامەڵە لەگەڵ‌ ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەم و ماوەیەك لە واشنتۆن كارم كردووە، باوەڕناكەم هێزە سەربازییەكانی‌ لە سوریا بكێشێتەوە”.
سێرگی‌ ریابكۆف دەڵێت: “وەك هەموو هەڵوێستەكانی‌ تر، دوای‌ راگەیەندراوێكی‌ توند، ژیان دەستپێدەكاتەوە و دڵنیام لەوەی‌ ئەمریكا هەزاران هۆكار و پاساوی‌ هەیە بۆ ئەوەی‌ پێداچوونەوە بە بڕیاری‌ كشانەوەی‌ هێزەكانی لە سوریا بكات”.

گوتیشی‌: “وەك خۆم لەوباوەڕەدام كە بوونی‌ ئەمریكا لە سوریا بۆ پاراستنی‌ بەرژەوەندییەكانی‌ پێویستە”.

جێگری‌ وەزیری‌ دەرەوەی‌ روسیا ئاماژەشی‌ بەوەدا كە “لەحاڵەتێكدا هێزەكانی‌ لە سوریا كێشایەوە، هەنگاوێكی‌ گرنگ و جددی‌ دەبێت و سیمای‌ سیاسەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمریكا لانی‌ كەم لای‌ روسیا دەچەسپێنێت، باڵام تا ئێستا بە كردەوە ئەو كارە نەكراوە”.

جەختیشی‌ لەوە كردەوە كە گەر دواهەمین سەربازی‌ ئەمریكی‌ ببینێت كە سوریا بەجێدەهێڵێت، باوەڕ بە كشانەوەی‌ هێزەكانی‌ ئەمریكا ناكات.

جێگری‌ وەزیری‌ دەرەوەی‌ روسیا راشیگەیاند كە “تەنانەت لەو كاتەشدا بیر لەوە دەكەمەوە كە رەنگە گۆڕانكارییەك رووبدات و بڕیارەكە هەڵبوەشێتەوە”.

رۆژی چوارشەممە 19ی‌ كانونی‌ یەكەمی‌ 2018، سارە ساندرز، وتەبێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ لە راگەیەندراوێكدا وتی‌: “دەستمان كرد بە كشانەوەی هێزە ئەمریكییەكان لە سوریا بۆ وڵات و دەچینە قۆناغێكی‌ نوێی‌ ئەو هەڵمەتەوە”، جەختیشی لەوە كردەوە كە “سەركەوتنەكان بەسەر داعشدا ئاماژە نین بۆ كۆتاییهاتنی‌ هاوپەیمانی‌ نێودەوڵەتی‌ و هەڵمەتەكەی‌”.

Back to top button