لە بەسرە خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە

 

دوای ئەوەی لە ماوەی سێ مانگی رابردوو لە پارێزگای بەسەرە بەبەردەوامی خۆپیشاندان لە بەرامبەر كەمی خزمەتگوزاریەكان سازدراوە, ئەمشەو جارێكی دیكە دەیان هاوڵاتیی ناڕازیی بەسرە بەشدارییان لە خۆپیشاندانێكی شەوانەدا كرد و دووبارە داوای باشتركردنی خزمەتگوزاری و دابینیكردنی هەلی كاریان كردەوە.

خۆپیشاندانەكە ئەمشەو دووشەممە 24ی كانونی یەكەمی 2018 لە قەزای هارسە لە باكوری پارێزگای بەسرە سازكرا و دەیان دانیشتوی ئەو قەزایە ناڕەزاییان بەرامبەر خراپیی خزمەتگوزاری دەربڕی و داواشیانكرد هەلی كار بۆ گەنجان دابین بكرێت.

بەپێی میدیا عیراقییەكان خۆپشاندەران كەمێك لە رێگای نێوان هەردوو پارێزگای بەسرە و میسانیان داخستوە و هێزە ئەمنیەكانیش بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان بڵاوەیان پێكراوە.

قەزای هارسە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر ناحیە بووە و بە بڕیارێكی ئیداری كراوەتە قەزا، دانیشتوانەكەی نزیكەی 200 هەزار كەسە و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا هاوڵاتیانی ئەو قەزایە، چەندین خۆپیشاندانی ناڕەزاییان بەرامبەر خراپیی ئاستی خزمەتگوزاری سازكردووە.

Back to top button