حەیدەر شەشۆ پێشمەرگەكانمان ئازادكران
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزێكی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی هێزێكی پاراستنی ئیزیدخان كە ژمارەیان سی پێشمەرگەبوون, پاش ئەوەی هێزی پاراستنی ئێزیدیی خان مۆڵەتیان بە حشەدی شەعبی دا بۆ ئازادكردنی ئێوارەی ئەمڕۆ پێشمەرگەكان ئازادكران.
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئیزیدخان رایگەیاند: دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن گروپێكی چەكداری سەر بەحەشدی شەعبی، 30 پێشمەرگەی هێزی پاراستنی شنگال دەسگیركران كەمێك پێش ئێستا ئەو پێشمەرگانە ئازادكران.
روونیشیكردەوە: روونكردنەوەی هێزەكەی حەشدی شەعبی لەكاتی ئازادكردنی پێشمەرگەكانیاندا تەنیا ئەوەبوو كە هەڵە تێگەیشتن هەبووە و روونكردنەوەی زیاتریان نەداوە.
ئەوەشی خستەڕوو: “پێشمەرگەكانیان ئازادكراون و گەیشتوونەتەوە ماڵەوە”.
لە بارەی ئەوەی ئایا بارەگاكەیان لە شنگال چۆڵدەكەن؟ حەیدەر شەشۆ وتی: “ئەو بارەگایەی ئێمە و پێشمەرگەكانمان لە شنگال دەمێننەوە تا ئەوكاتەی مەترسی داعش لەسەر ناوچەكە نامێنتێت و چارەنووسی شارەكەش یەكلایی دەكرێتەوە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24ی كانوونی یەكەمی 2018، هێزێكی بەدر چوونە سەر بارەگای هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە سەنتەری قەزای شنگال و 30 پێشمەرگەیان دەستبەسەركرد.
دواتر حەیدەر شەشۆ بەرپرسی پاراستنی هێزی ئێزدخان رایگەیاند، هێزەكە بە بێ ئەوەی هیچ روونكردنەوەیەك بدات بارەگای پاراستنی ئێزدخانی داخستووە.
راشیگەیاند: مۆڵەتی تا نیوەڕۆ دەدەن بە هێزەكەی سەر بە حەشدی شەعبی و ئەگەر ئازادیان نەكەن هەڵوێستی تریان دەبێت.