دیمانه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار و رۆڵی قه‌ندیل و سلێمانی له تێكدانی رۆژئاوا
رێكان سه‌باح
له دیمانه‌كه‌ی شه‌وی 24 له‌سه‌ر 25ی 12ی 2018ی مه‌لا به‌ختیاردا له به‌شی رۆژئاوایی كوردستاندا، كاتێك پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی رووداو لێده‌پرسێت، یه‌كێتی رۆڵی هه‌بووه له‌وه هانی په‌یه‌ده بدات كه نه‌چێته هیچ رێكه‌وتنێك و بهتاكرهوانه رۆژئاوایی كوردستان به‌رێوه ببات، ئه‌گه‌رچی به‌درێژای مێژوو گوتاری یه‌كێتی و ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی به‌رده‌وام ناكۆكه لهخاڵێك بۆ خاڵێكی تر، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو جار مه‌لا به‌ختیار ده‌ستی برده‌وه بۆ چه‌واشه‌كاری و خۆدزینه‌وه له‌وه‌ی، كه یه‌كێتی هۆكار و هاوكاری سه‌ره‌كی بووه له‌م دۆخه تاكرهویهی رۆژئاوایی كوردستان، ده‌لێت ئێمه به‌نووسراوێك پێشوازیمان له رێكه‌وتنی ئه‌نه‌كه‌سێ و په‌یه‌ده كرد كه به‌رێكه‌وتنی هه‌ولێر یان دهۆك ناسراوه، ئه‌م وه‌ڵامه‌ی مه‌لا به‌ختیار رێك وه‌ك ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی یه‌كێتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گوتاره بوو، كه پێش چه‌ند رۆژێك گوتی، یه‌كێتی ناتوانێت به مزایه‌ده‌ی سیاسی پارتی له‌ناو ببات، رێك لێره‌ش نه‌یتوانی خۆی ده‌رباز بكه له‌و گوتاره مزایه‌ده سیاسیه‌ی یه‌كێتی كه سه‌رده‌مێكه له‌ناوی دا ده‌ژیت، به‌ڵام دوای خاڵدانان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه یه‌كێتی پشگیری كردووه، خۆی له‌بیر كرد وه‌ك هه‌موو جار كێشه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی رۆژئاوایی كوردستانی باس نه‌كردوو، به‌هه‌مان ئه‌ده‌بیاتی پێشووتر لههاوكار و هه‌ماهه‌نگی دا بۆ تاكره‌وی و پاڵنان بۆ سهرهرۆیهكان په‌یه‌ده، رێگای ده‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دیاری كرد، له‌كاتێكدا كێشه‌ی رۆژئاوایی به‌تاڵ له‌خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان ناوه‌خۆیه گرفته‌گه له‌ناوه‌خۆدا سه‌ری هه‌ڵداوه و قوڵ قوڵ ده‌بێت”.
مه‌لا به‌ختیار پازیدا
مه‌لا به‌ختیار پازیدا به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی راسته‌قینه‌ی رۆژئاوایی كوردستان له پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا دا نیه خۆ ئه‌مریكا پاسه‌وان و سه‌رباز پارێزی كورد نیه، ئه‌وه‌نده‌ی كێشه ئهساسیهكه له بوونی تاكره‌وی و ره‌دكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریه‌تی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه‌ی له سوریادا هه‌یه، په‌یه‌ده تاوی سیسته‌مێكی سیاسی داخراوی سهدخۆزگهخوازی كوریهی باكوری داوه، رۆژ دوای رۆژ خاڵی خاڵی بۆته‌وه له گه‌نج و خه‌ڵكی رۆژئاوا له رۆژئاوایی كوردستان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیندانه‌كانی پڕ پڕ كردووه له خه‌ڵكی رۆژئاوایی كوردستان و كادیرانی و لایانگرانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی وه په‌كه‌كه و په‌یه‌ده به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌دا جگه له تیرۆری سیاسی و پڕكردنی زیندانه‌كانی له كادیری سیاسی هیچی تری له رۆژئاوایی كوردستاندا نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش كێشه راسته‌قینه‌كه‌ی رۆژئاوایی كوردستانه، كه هه‌ر كزه بایه‌ك رووی تێبكات، قه‌واره‌كه سه‌روبه‌ری ده‌كه‌وێته به‌ر له‌رزین و هات و هاوار، هه‌روه‌ك له كون فه‌یه‌كونێك عه‌فرین كه‌وته بهرداگیركاری توركیا، به‌ڵام كه‌س نه‌بوو بپرسێت هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م داگیركاریه فره‌وانه چیه، كه له‌بنه‌ره‌تدا پرسیارێكی زۆر ساده بوو، به‌ڵام بێ وه‌ڵام بوو”.
توركیا و په‌كه‌كه و په‌یه‌ده
مه‌لا به‌ختیار جارێكی تر نه‌پرژایه سه‌ر كێشه‌ی راسته‌قینه‌ی رۆژئاوایی كوردستان، یان ئه‌وتا به‌نه‌زانین بوو یان به‌رده‌وامی پشگیری و هاندانی تاكره‌وی په‌یه‌ده بوو له رۆژئاوایی كوردستان تا كۆتایی هێنان به قه‌واره‌كه، پرسیاری زۆر روون ئه‌وه‌یه كه بۆچی توركیا بیانووی بوونی په‌كه‌كه و په‌یه‌ده لهرۆژئاوایی كوردستان ده‌كاته ئامانج بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی كه له فه‌راخی ده‌سه‌ڵاتی داكیركهر به‌خوێن و به‌رخودانی خه‌ڵك دروست بووه، ئایا مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه نازانێت كه بیانووه‌كانی توركیا كێشه سه‌ره‌كیه‌كه‌یه، ئایا له‌وه‌ها قوه‌ی دبلۆماسی و سه‌ربازی و په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیادا، قه‌واره‌یه‌ك به‌ره‌نگی ئاڵا و وێنه‌ی ئۆجه‌ڵان و په‌كه‌كه دروست ده‌بێت؟ ئایا مه‌لا به‌ختیار ناتوانێت له‌وه تێبگات كه كێشهناوهخۆیهكانی رۆژئاوایی كوردستان، تاكره‌وی په‌یه‌ده و خه‌یاڵ پلاوی خۆسه‌ری دیموكراتی په‌یه‌ده له سوریا بنه‌مای هه‌موو كێشه قوڵه‌كانی رۆژئاوایه كوردستانه، خۆناكرێت مه‌لا به‌ختیار ئاشنای جوگرافیای داخراو و پچرپچری رۆژئاوایی كوردستان و محكووم به دراوسێی توركیا نه‌بێت، ئایا له‌وه‌ها دۆخێك‌دا تاكره‌وی په‌یه‌ده و سیسته‌می خۆسه‌ری چرۆده‌كات؟ ئایا له‌بنه‌ره‌تدا كێشه‌ی رۆژئاوایی كوردستان پاشه‌كشه‌ی هێزی ئه‌مریكایه یان كزه‌بای لاوازی و ناواقیعی سیسته‌می ناواقیعی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه‌یه لهرۆژئاوایی كوردستان؟
چاره‌سه‌ری و فۆتێكردنی مه‌لا به‌ختیار
چاره‌سه‌ری راسته‌قینه بۆ رۆژئاوایی كوردستان له روانگه‌ی مه‌لا به‌ختیار جارێكی تر خۆی گوته‌نی مزایه‌ده‌ی سیاسی گوتاری یه‌كێتیه، چونكه ده‌ست بردنی مه‌لا به‌ختیار بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ره‌كی و ناردنی وهڤدات بۆ پشتوانی كردن له سیسته‌می خۆسه‌ر په‌كه‌كه له‌رۆژئاوا، جگه له مزایهدهیهك و تاودانیان بۆ تاكره‌وی تا له‌ناو بردنی رۆژئاوایی كوردستان هیچی تر نیه، پێشتریش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی له‌ناو چه‌قی سلێمانی، گوتاری ” ئێمه ئهنهكهسێمان سوك و رسواكرد” سه‌ری هه‌ڵدا، له‌كاتێكدا پرسیار ئه‌وه‌یه، كێتان سوك و رسوا كرد؟ ئه‌نه‌كه‌سێ یان به سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی رۆژئاوایی كوردستان كه ئێستا له ئاواره‌ی روڵاتانی ئه‌وروپا و عه‌ره‌بیه‌كان و هه‌رێمی كوردستان دا له‌په‌نابه‌ری ده‌ژین؟ ئه‌رێ ئه‌و گوتاره له دیدی مه‌لا به‌ختیار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی رۆژئاوا، دا ده‌بینرێت؟ بێگومان بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، ده‌بێت چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی رۆژئاوایی كوردستان بخرێته روو كه مه‌لا به‌ختیار ناتوانێت باسی بكات، بۆ نه‌هێشتنی بیانووی ده‌ستی توركیا چاره‌سه‌ری راسته‌قینه، گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ و كرانه‌وه‌ی سیاسی و دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی دیموكراسی، تاكه چاره‌سه‌ری به‌رده‌م رۆژئاوایی كوردستان، گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵك و دامه‌زراندنی دهسهڵاتێكهی دیموكراسی، لابردنی دروشمی بروخێ توركیا و هه‌ڵگرتنی دروشمی به‌هێزی رۆژئاوا به‌ركاره، نه‌ك هێنانه‌وه‌ی سه‌دانی بیانووی ناواقیعی و هاندان بۆ تاكره‌وی زیاتر و بێ له‌به‌رچاو گرتنی دۆخی رۆژئاوایی كوردستان له‌ناو به‌رداشی توركیا و وڵاتانی تر”.