کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، پاشان بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا ئەگەری بارانی نمە باران ھەیە، لە کەرکووک کەش تەم دەبێت و ئاسمان دیار نابێت، پاشان ئاسمان بۆ پەڵە ھەور دەگۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، پاشان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت