بۆ ڕزگاربوون له بیرچوونه‌وه ڕۆژانه یه‌ك په‌رداخ شه‌ربه‌تی پرته‌قال بخۆرەوە
زانكۆی هارفاردی ئه‌مریكی توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌سه‌ر بیرچوونه‌وه ئه‌نجامداوه ، توێژینه‌وه‌كه پێی وایه بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وی دوور ببن له نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه پێویسته رۆژانه یه‌ك په‌رداخ شه‌ربه‌تی پرتەقال بخۆنەوە.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 27 هه‌زار كه‌س و له ماوه‌ی 20 ساڵ ئه‌نجامدراوه ، ده‌ركه‌تووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژانه‌ی گرنگییان به خواردنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ شه‌ربه‌تی پرته‌قال داوه له ڕووی بیره‌وه تێژترن و به‌هێزترن له‌و كه‌سانه‌ی كه گرنگیان به‌م خواردنه‌وه‌یه نه‌داوه.
توێژه‌ره‌وان له زانكۆی هارفارد پێیان وایه كه له پێكهاتی شه‌ربه‌تی پرتەقاڵ 30 ماده‌ی خوراكی و بیولۆجیی هه‌یه كه كاریگه‌رییان له چالاككردنی له‌شی مرۆڤ هه‌یه ، هه‌ندێك له ماددهكانیش بریتین له ( پۆتاسیوم ، لیمۆی فیۆلیك ، ڤیتامین c و پێكهاته‌ی بولیفینولیه ).