گاتوزۆ لە میلان دەردەكرێ و شوێنگرەوەشی دیاری كراوە

بەشی هەرە زۆری بەرپرسانی یانەی میلانی ئیتاڵی لەگەڵ ئەوەن راهێنەری تیپەكەیان گینارۆ گاتوزۆ لە پۆستەكەی دوور بخەنەوە و راهێنەری تر بۆ شوێنەكەی دیاری بكەن.

ماڵپەڕی (سپۆرتس میدیاست)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد: بەرپرسانی یانەكەش لەگەڵ ئەوەدان بۆ شوێنی گاتوزۆ گرێبەست لەگەڵ ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری پێشووی یانەی چێڵسیی ئینگلیزی ئیمزا بكەن.

یانەكە تا ئێستا بڕیاریی كۆتایی و یەكلاكەرەوەی لەمبارەیەوە نەداوە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێ كۆنتی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی داهاتوو یانیش لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ئەركی راهێنەرایەتی یانەی میلان بگرێتە دەست.

كۆنتی شارەزاییەكی باشی لە خولی ئیتاڵیا هەیە و پێشتریش راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆسی كردووە.

جێی باسە یانەی میلان شەمووی رابردوو لە دوایین یاریی خۆیدا لە گەڕی 17ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا لەنێو یاریگەی سان سیرۆ بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی فیۆرەنتینا دۆڕا و بەمەش بە 27 خاڵ بۆ ریزبەندی 5ی یانەكان دابەزی.

Back to top button