ئەردۆغان بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپ دەکات و کۆشکی سپی وەڵامی دەداتەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە فەرمی بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکای کردووە تاکو سەردانی تورکیا بکات.
هۆگان گیدلێی، جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بانگهێشتنامەی بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ناردووە بۆ سەردانی ئەنقەرە لە ساڵی 2019.
ئهو بانگهێشتهی ئهردۆغان بۆ ترهمپ چهند ڕۆژێك دوای ئهوهی دێ، كه سهرۆكی ئهمهریكا فهرمانی كشانهوهی سهربازانی ئهمهریكای له سووریا ڕاگهیاند و ئهردۆغانی ڕاسپارد تا توركیا شهڕی تیرۆر بكات.
شەوی چوارشەممەی ڕابردوو، کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایگەیاند، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گەڕاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، داوە.
ئەگەر بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بە تەواوی جێبەجێبکرێت، ئەوا تورکیا لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی لە سووریا نزیکتر دەبێتەوە و هێزەکانی نزیک لە خۆی زیاتر باڵادەست دەکات لە سووریا و رەنگەش کۆتایی بە حکومڕانی یەپەگە بهێنێت.