خه‌ڵكی شنگاڵ داوای گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

ئەمڕۆ سێشەم 25ـی 12، مەحما خەلیل قایمقامی شنگال لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەو پارەیەی لەلایەن وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بۆ ئاوارەكان دیاری كراوە، بەشێوەیەكی دروست خەرج نەكراوە و ژیانی ئاوارەكانی شنگال زۆر سەختە.

قایمقامی شنگال گوتی، داوای خێرا بەهانەوەچوون لە سەرۆك بارزانی دەكەین وەك چۆن پێشتر بەرگریی لە خەڵكی شنگال كردووە و خاوەندارێتیی لەو شارۆكەی كوردستان كردووە، هەوڵی جێبەجێكردنی مادەی 140ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق بدات، چونكە شنگال بەشێكە لە كوردستان.

ئاشكرای كرد كە حكوومەتی عێراق قەرەبووی ئەو خەڵكی نەكردووەتەوە، كە بەهۆی هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیركردنی شارۆكەكە لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش، زیانی گەورەیان پێ گەیشتووە.

خەلیل ئاماژەی دا، چەندان هێز كە نوێنەرایەتیی خەڵكی شنگال ناكەن، دەسەڵاتی شارەكەیان بەدەستە و بەهۆی ناكۆكیی ئەوانیشەوە، تەنیا خەڵكی ئەو شارۆكەیە زیانیان پێ گەیشتووە و داوای گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی بۆ شنگال دەكەین تا پاراستنی شارۆكەكە بگرنە دەست.

 

Back to top button