لێدوان و سیاسه‌تی عه‌لی باپیر شكه‌ستی به‌ كۆمه‌ڵ هێناوه‌

چاودێرێكی سیاسی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌لێت، سیاسه‌تی شكه‌ستخواردووی عه‌لی باپیر حزبه‌كه‌ی تووشی گۆشه‌گیری كردووه‌، ده‌شلێـ”كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان باجی سیاسه‌تی عه‌لی باپیر ده‌دات، به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌ له‌گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان”.

دیندار نه‌جمان دۆسكی چاودێری سیاسی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” عه‌لی باپیر له‌ماوه‌ی رابردوو له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی دۆخێكی دژواری تووشی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردووه‌، كۆمه‌ڵی تووشی كێشه‌ی قوڵكردووه‌ كه‌ به‌ته‌نیا له‌ گۆره‌پانی سیاسی دا ماوه‌ته‌ووه‌، ده‌شلێـ” كاتێك یه‌كگرتوو وبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ره‌یه‌كیان پێكهێنا، هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی ئیسلامییان لەگەڵ کۆمەڵ دەدا، ئەو حزبە هاتنە پێشەوەی بۆ پڕۆژەکە نەبووە، ڕوونیشی کردەوە: “ئێستا نەوەی نوێ ھەیە و بەرنامە و پرۆگرامی تایبەتیی خۆی ھەیە، بەڵام ئیسلامییەکان ناتوانن لەگەڵیدا بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنیان هەبێت”.

نه‌جمان دۆسكی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” نیازی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ره‌تاوه‌ ویستی ئۆپزسیۆن نه‌بوو ده‌یویست بچێته‌ ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام واپێده‌چێت پارتی وه‌ك حزبی براوه‌ و یه‌كه‌م له‌كوردستاندا، به‌شداری پێنه‌كات و ئه‌مه‌ش به‌نموومه‌نی ئه‌وه‌ی كه‌ تا ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی دانه‌نیشتووه‌، بۆ به‌شداری پێكردنیان، بۆیه‌ كۆمه‌ڵ له‌ ساحه‌كه‌دا به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌، نازانێت چی بكات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، كه‌ له‌دوا ساته‌كانی حكومه‌تی كابینه‌ی 8 پاشه‌كشه‌ی كرد به‌بێ هیچ بیانووێك ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی”.

هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره‌ سیاسه‌ ده‌شلێـ” له‌راستی دا كۆمه‌ڵ نه‌ ئۆپزسیۆنی بۆ ماوه‌ته‌وه‌، نه‌ به‌شداری له‌حكومه‌ت، بۆیه‌ به‌ته‌نیا له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی دا ماوه‌ته‌وه‌، ده‌شلێـ” له‌م كاته‌دا درووستکردنی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن لاواز دەبێت، ده‌شلیـ”پێش ھەڵبژاردن کۆمەڵ نزیکی گۆڕان بوو، زیاتر لەوەی نزیکی بزووتنەوە و یەکگررتوو بێت لە ڕووی سیاسییەوە، لەو چوار ساڵەدا لەگەڵ گۆڕان بووە، لە ئۆپۆزسیۆن پێکەوە بوون، بەڵام ئێستا گۆڕان خواحافیزی لە کۆمەڵ کردووە و خەریکە دانوستانی ھاتنە ناو حکوومەت دەکات

Back to top button