گوتەبێژی کرملین بۆ ئه‌ردۆگان: ڤلادیمێر پوتین له‌گه‌ڵت كۆنابێته‌وه
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان رایگه‌یاندووه، كه به‌گشتی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیای فیدراڵ كۆدهبێـهوه، به‌فره‌وانی باسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاوایی كوردستان و سوریا ده‌كات، دوای ئه‌و لێدوانه‌ش گوته‌بێژی كرملین ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆگانی ره‌دكرده‌وه”.
دوای لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا دیمیتری بیسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین، رەتی کردووەتەوە ڤلادیمێر پوتین لەگەڵ ئه‌ردۆگان، کۆ ببێتەوە و رایگەیاندووە، ”پوتین هیچ پلانێکی بەپەلەی نییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئه‌ردۆگان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایگەیاند، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گەڕاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، داوە.
له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خو دا هێنا، هه‌م له‌ناو ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان، پێشتریش كۆشی كرملین رایگه‌یاندبوو، باوه‌ر ناكه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا پاشه‌كشه بكات، راشیان گه‌یاندبوو، كه له‌و بریاره‌ی تره‌مپ له پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی تێناگه‌ن”.