ئیداره‌ی شه‌نگال گه‌رانه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
قایمقامی قه‌زای شنگال، مه‌حما خه‌لیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد كه دەستتێوەردان لە دۆسیەی شنگالدا بکەن، تاوەکو خەڵک بتوانێ بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و هێزە ناشەرعییەکانیش لە شنگال دەربکەون، هه‌روه‌ها گوتیشی داوای لە سەرۆک بارزانی و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان کرد هاوکاریان بکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات ماددەی 140 جێبەجێ بکرێن”.
دوای رفاندن 30 پێشمه‌رگه له شنگال له‌لایان حشدی شه‌عبی قایمقامی شنگال گوتیشی”زۆرتر لە ساڵێک داعش لە عێراق نەماوە، بەڵام رەوشی شنگال هەر وەکو خۆی ماوە، ئێمە ناچارین بۆیە ئەو بڕیارە دەدەین، چونکە عێراق جگە لە دژایەتی کردن هیچی بۆ شنگال نەکردووە”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخان له شنگال ده‌شلێـ”لە ساڵی 1970ـەوە تاوەکو ئێستا شنگال بووەتە قوربانی شنگال، بۆیە ئێستاش شنگال و کوردستان لێک جیا نابنەوە و تایبەتمەندی ئێزدیاتیش لە خەڵکی شنگالدایە، بۆیە هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان بە چاوی کوردستانی سەیری شنگال بکات”.
هه‌روها ده‌شلێـ” داوادەکەین بە زووترین کات چارەسەرێک بۆ شنگال بدۆزرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان مساومە لەسەر کوردستانیبوونی شنگال نەکات و ئەگەر حکومەتی عێراق قبوڵیبکات یان نا، وەکو گشت‌پرسیی سەربەخۆیی ساڵی 2017 خەڵکی شنگال بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بکەن، گوتیشی “داوادەکەین بە زووترین کات چارەسەرێک بۆ شنگال بدۆزرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان مساومە لەسەر کوردستانیبوونی شنگال نەکات و ئەگەر حکومەتی عێراق قبوڵیبکات یان نا، وەکو گشت‌پرسیی سەربەخۆیی ساڵی 2017 خەڵکی شنگال بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بکەن”.