لە شنگاڵ شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و حەشد روویدا

 

دووای ئەوەی دوێنێ‌ گرووپێكی سەر بە حەشدی شەعبی لە شنگاڵ 30 پێشمەرگەی پاراستنی ئێزیدیخانیان رفاند دوای چەند كاتژمێرێك ئازادكران, ئێوارەی ئەمڕۆ گرژی كەوتە نێوان پێشمەرگەو حەشد
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك ئێوارەی ئەمڕۆ گرووپێكی سەر بە حەشدی شەعبی لە شنگاڵ تەقە لە پێشمەرگەكانی سەر بە هێزی پاراستنی ئێزیدخان دەكەن لە ئەنجامدا رووبەروو بونەوە لە نێوان پێشمەرگەو گرووپەكەی حەشدی شەعبی دروست دەبێت.
حەیدەر شەشۆ بەر پرسی پێشمەرگەی سەر بە هێزی پاراستنی ئێزیدخان, رایگەیاندووە كە لەو گرووپەی حەشدی شەعبی هاتوونەتە دەنگ و وەڵامی تەقەكەیان داوەتەوە لە ئەنجامدا چەكدارێكی سەر بە گرووپی حەشدی بریندار بووە.

Back to top button