بێرنارد هێنری له‌باره‌ى خیانه‌تى 16ـى ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مرێكا چی نووسیوه؟
بێرنارد هێنری بیرمه‌ند و نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی له‌باره‌ی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه با لی ڕۆڵی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات و ڕایده‌گه‌یێنێ ئه‌و كاتانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ر به خه‌یاڵیدا نه‌بوو ئه‌مریكا خیانه‌ت و پشت له كورد بكات، لێڤی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌ت توویته‌ر، له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كی كۆنی خۆی له نێوان كه‌سایه‌تی مه‌سیحی و ئێزیدی و موسڵمان و پێشمه‌رگه‌دا، نووسیویه‌تى: “خۆش بوو ئه‌و كاتانه‌ی پێشمه‌رگه ته‌نانه‌ت به خه‌یاڵیش له چاوه‌ڕوانی خیانه‌تی ئه‌مریكا نه‌بوو هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی (بیره‌وه‌ری، به‌خه‌م و ئازاره‌وه و، شه‌رمه‌زاری بۆ تره‌مپ).
بیرمهندهكه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه دوو ساڵ به‌ر له ئێستا ساڵی 2016 له كاتی كریسمس، خۆش بوو ئه‌و كاتانه‌ی پێشمه‌رگه ته‌نانه‌ت به خه‌یاڵیش له چاوه‌ڕوانی خیانه‌تی ئه‌مریكا نه‌بوو، ئه‌وكات، به حه‌ق، پێشمه‌رگه وه‌ك تێكشكێنه‌ری داعش و پارێزه‌ری ڕۆژئاوا (وڵاتانی ڕۆژئاوا) سه‌یر ده‌كرا”.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه.