له شنگال هێزەكانی حەشدی شەعبی تەقە لە هاووڵاتییان دەكەن
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە شەڕ كەوتە نێوان هاووڵاتییەكی كوردی ئێزیدی و هێزەكانی حەشدی شەعبی، بەم هۆیەوە باوكی چەكدارێكی حەشد بریندار بووە و لە بەرانبەریشدا هێزەكانی حەشد كەوتوونەتە تەقەكردن لە هاووڵاتیان.
قاسم شەشۆ فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال بۆ ده‌زگای میدیایه‌كان ڕایگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه نێوان هاووڵاتیه‌كی مەدەنی لە شنگال و چەكدارێكی حه‌شدی شه‌عبی رووی داوە، بەم هۆیەوە باوكی چەكدارەكەی حەشدی شەعبی بریندار بووە به‌ڵام دوایی برینداربوونی باوكی چه‌كداره‌كه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوونه‌ته ته‌قه‌كردن له هاوڵاتیانی شنگاڵ..
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه ناكۆكییەكی لە نێوان چەكدارەكانی هێزی پاراستنی ئێزیدخان و حەشدی شەعبی دروست بوو، ئەمەش دوای ئەوەی حەشد بیست چەكداری هێزی پاراستنی یەزیدخانیان دەستگیر كردبوو.