وەزارەتی دارایی لەبارەی پێشینەی هاوسەرگیری ئەم هەوڵەی دەستپێکرد ، داوایەكی بەپەلە ئاراستەی ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە….

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داوایەك ئاڕاستەی ئەو هاووڵاتیان دەکات کە پێشینەی هاوسه‌رگیرییان وەرگرتووە.

بەپێی زانیارییەکانی (خـواكــورك)، حکوومەت هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنەوەی قیستەکانی پێشینەی هاوسەرگیری لە هاووڵاتییان چڕ کردووەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش گەنجینەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی ئاگادار کراونەتەوە کە ئەوانەی ماوەیەکی زۆرە قیستی پێشینەی هاوسەرگیرییان نەگەڕاندووەتەوە، بڕی قیستەکانیان لە مووچەی بریکار (کەفیل)ەکانیان وەربگیرێتەوە.

سه‌رچاوه‌كه‌ی (خـواكــورك) باس له‌وه‌ش ده‌كات، وەرگرتنەوەی قیستەکانی پێشینەی هاوسەرگیری تەنها لەو هاووڵاتییانە وەردەگیرێتەوە کە مووچەخۆرنین، ئەوانەی کە مووچەخۆرن و قەرزی پێشینەی هاوسەرگیرییان لەلایە بەپێی بڕیارێکی حکوومەت لەکاتی ئێستادا بەهۆی جێبەجێکردنی سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە لێیان وەرناگیرێتەوە، بەڵام لەگەڵ نەمانی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە ئەوا بڕی قیستەکانیان لە مووچەی مانگانەیان دەگێڕدرێتەوە و شێوازی وەرگرتنەوەی قیستەکان لەو هاووڵاتیانەی کە مووچەخۆرنین لە ساڵێکدا دوو جارە، بەشێوەیەک لە مانگی 6 و مانگی 11 دەبێت، بڕەکەشی بۆ هەر قیستێک 180 هەزار دینارە، واتە لە ساڵێکدا 360 هەزار دینار دەکات.

جەختیشی کردەوە، بەشێك لە هاووڵاتییان ماوەیەکی زۆرە بڕی قیستەکانیان نەگەڕاندووەتەوە و هەندێکیان 10 بۆ 12 قیست قەرزارن و نەیان گەڕاندووەتەوە بۆ گەنجینە، کە بڕەکەی دەکاتە ملیۆنێک و 800 هەزار بۆ دوو ملیۆن و 160 هەزار دینار، بۆیە پێویستە ئەو هاووڵاتییانە بەبێ دواکەوتن و لەکاتی خۆی قیستەکان بگەڕێننەوە بۆ ئەوەی بڕی پارەی قیستەکانیان لەسەر کەڵەکە نەبێت و بارگرانیان لەسەر دروست نەکات.

سەرەتا دابەشکردنی پێشینەی هاوسەرگیری لە بڕی 1 ملیۆن دینارەوە دەستی پێكرد، دواتر بڕەکەی زیادکرا بۆ 5 ملیۆن دینار و لەساڵی 2014ەش پێدانی ئەم پێشینەیە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە، هەروەها کوڕ و کچی شەهید و کەمئەندامان و شەهیدانی شەڕی داعشیش لە دانەوەی ئەم پێشینەیە دەبەخشێرن.

 

Back to top button