حزبە كوردستانییەكان له كەركووك دەڵێن بەبێ پارتی هیچ هەنگاوێك سه‌ركه‌وتوو نابێت
حزبە سیاسییەكان لە كەركووك گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە ناتوانن كەسێكی تر بۆ پارێزگاری كەركووك دابنێن ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیریان نەكات. ئەوە بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسی یەكێك لە حزبە سیاسییەكانی كەركووك كە لە كۆبوونەوەی دوێنێی نێوان حزبەكان لەوشارە بەشداربووە.
بەبێ بەشداری پارتی دیموكراتی كوردستان دوێنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و چەند حزبێكی تری كورد لە كەركووك كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دانانی كەسێك بۆ پارێزگاری كەركووك، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی (خـواكــورك) حزبەكان لەو كۆبوونەوەیەدا دووپاتیان لەوە كردووەتەوە كە بەبێ پارتی ناتوانن هیچ هەنگاوێك لەسەر دۆخی كەركووك بنێن.
شوان محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێ، بۆ دانانی كەسێكی كورد لە پۆستی پارێزگاری كەركووك دوو ڕێ هەیە كە یەكێك لەو ڕێیانە لەلایەن یەكێتییەوە تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوو نەبووە و باس له‌وه‌ش ده‌كات كە ڕێگای یەكەم ئەوەبوو یەكێتی ویستی بەبێ حزبە كوردستانییەكان لەگەڵ پێكهاتەكانی ئەو شارە ڕێك بكەوێت و پارێزگارێكی كورد بۆشارەكە دابنێت و سەركەوتوو نەبوو، ئێستە ڕێگه‌یه‌ك ماوەتەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبەكانی تر ڕێككەوتن بكەن و دۆخی كەركووك چارەسەر بكەن.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌رى ساڵی 2017، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه.